English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاكم زاملی هۆشداری دەداتە حكومەت سەبارەت بەقەیرانی سوتەمەنی
2022-04-17 [10:19 AM]

ZNA – هەولێر


حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران  هەشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەی سەرهەڵدانی قەیرانی سوتەمەنی و هاوكات بەپۆلیسی وزەشی ڕاسپارد.

 

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بلاوی كردەوە، كە حاكم زاملی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گوتیەتی: "وڵات بەچەند قەیرانێك تێدەپەڕێت و ئەنجومەنی نوێنەران بەئەندامێكی یاسادانان و چاودێری نوێنەرایەتی خەڵك دەزانین لە هەموو پەرلەمانەكاندا بەردەوام میوانداری بۆ جێبەجێكارەكان دەكرێت بۆ ڕوونكردنەوەی وردەكارییەكانی وەزارەتەكەی".

 

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەمڕۆ"میوانداری وەزیری نەوتمان كرد بۆ سێ بڕگەی سنووردار، یەكەمیان سەبارەت بە قەیرانی سوتەمەنی كە چارەسەركراوە و دەترسین دووبارە بكرێتەوە و دووەمیان زیادكردنی نرخی نەوتە لە كارگەی خشت و گەچ، چونكە عێراق بەدەست بێكارییەوە دەناڵێنێت و پێویستە  پشتگیری لە لاوەكانمان بكەین ، قاچاخچێتی نەوت هەیە و ناكرێت قاچاخچییەكە یەكسان بكرێت لەگەڵ ئەوانەی كە پیشەیی كاری خۆیان هەیە.
دەشلێت: " پێشنیار دەكەین بۆ بەڕێوبەری پۆلیسی وزە یارمەتی وەزارەت بدات بۆ كەمكردنەوەی پرۆسەی بە  قاچاخ بردنی نەوت"، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە " بڕگەی سێیەمی میواندارێتییەكە هێڵی بەسرەیە بۆ عەقەبە و عێراق سودی چییە لەم پرۆژەیە، ئایا پرۆژەیەكی وەبەرهێنانە یان پشتگیری حكومی هەیە.




ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad