English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە یەک مانگدا زیاتر لە 200 هەزار تەن خۆراک بۆ سلێمانی هاوردە كراوە
2022-04-17 [05:45 AM]

ZNA:هەولێر


سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، ئاشكرای كرد، لەماوەی یەک مانگدا زیاتر لە 200 هەزار تەن خۆراک بۆ سلێمانی هاوردە كراوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: "هاوردەکردنی خۆراک رۆژانە بەردەوامی هەیە، لەسنورەکانەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دێنە ناو خاکی کوردستان بەتایبەت مەرزی باشماخ‌و پەروێزخان،ئێستاش هیچ گرفتێکی خۆراکیمان نیە، بازاڕەکان‌و مارکێتەکان‌و گەنجینەکانی ژووری بازرگانی پڕیەتی لەخۆراک‌ و پێداویستی، رۆژانە خۆراک دێت بەپێی پێداویستی ناوخۆیی پاشەکەوت دەکرێت‌و هەر لە سلێمانیشەوە خۆراک دابەش دەکرێت بەسەر شارەکانی ناوەڕاست‌و خواروی عێراق".

راشیگەیاند: "تەنها لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 200 هەزار تەن خۆراک بۆ ناو شاری سلێمانی هاوردە كراوە، کە هەمو جۆرە پێداویستیەکی خۆراک بووە".

سیروان محەمەد، ئاماژەی بەوەش دا: "لەگەڵ ئەوەی مانگی ڕەمەزان بازاڕ جموجۆڵێکی زیاتری تێدەکەوێت‌و خواست لەسەر خۆراك و شمەك‌و كاڵاكان زیاد بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا خۆراكێكی زۆر لە بازاڕەكان هەیە و هیچ كەمبوونەوەیەك رووینەداوە".

Basnews





ئەم هەواڵە 1093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad