ZNA – هەولێر
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان هەوڵدەدەن بە گۆڕانکاری وەزیران، کابینە وەزارییەکەی مستەفا کازمی بهێڵنەوە.
فەتلاوی راگەیاندووە، چوارچیوەی هەماهەنگی بەهیچ شێوەیەک بەم کارە رازی نییە، چونکە ئەمە حکوومەتێکی قەیرانەکانە و لە ماوەی رابردووشدا نەیتوانیوە هیچ دەستکەوتێکی هەبێت.
فەتلاوی دەڵێت، هێشتنەوەی حکوومەتی کازمی بە مەرجی گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی حکوومەت، واتای سەپاندنی هەژموونیی چەند لایەنێکی دیاریکراوە بە سەر حکوومەت.
ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە |