هەولێر : ZNA
چوار بەهارات هەن کە پێویستە ڕەچاویان بکرێت و زیاتر بخوورێن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشی شەکری بەرز. ماڵپەڕی " ئەل-واع" چوار بەهاراتی ئاشکراکردووە کە سوودیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی شەکرە هەیە لە خوێندا، کە ئەمانەن: دارچینی: دەوترێت کە خواردنی دارچینی، بۆ چەندین ساڵ ئاستی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە و رێژەی ئەنسۆلین رێکدەخات و سیستمی هەرسیش پەرەپێدەدات. زەنجەفیل: زەنجەفیل ئاستی شەکری خوێن لە نەخۆشانی شەکرەدا هاوسەنگ دەکات، ئەنسۆلینیش رێکدەخات بەتایبەت ئەوانەی تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بوون. بەهاراتی حلبە: ئەمە جۆرە گیایەکە کە دەتوانرێت لە خواردندا بەکاربهێنرێت و دەتوانێت ئاستی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا رابگرێت. بەهاراتی گورمەر: ئەم بەهارەتە بە لەناوبەری شەکرە ناسراوە، بەهەماش شێوەی حلبە ئاستی شەکر و ئەنسۆلین هاوسەنگ دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad