ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی Morbius لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 1 نیسانی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی 126 ملیۆن و 377 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 57 ملیۆن و 77 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 69 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە ترسناکە باس لە زانایەکی زانستی کیمیا بەناوی مایکل مۆربیۆس دەکات و ئەرکی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکی دەگمەنی لە خوێندا پێدراوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad