ZNA- هەولێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: فرۆكە ئێف (16) ەكانی عێراق 3 هێرشیان كردوەتە سەر مەفرەزەیەكی چەكدارەكانی داعش لە دیالە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، فرۆكە ئێف (16)ەكانی عێراق 3 هێرشی ئاسمانیان كردە سەر مەفرەزەیەكی چەكدرانی داعشی تیرۆریست لە ناوچەی نارین.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزەكانی سوپای عێراق لە چوارچێوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە دەستیانكردووە بە پشكنینی ناوچەكە.
ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە |