English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لەبەغدا بارودۆخی ناوچەکە تاوتووێ دەکەن 
2022-04-18 [03:04 AM]

ZNA - ھەولێر




وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا لەبارەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ و چەند پرسێکی دیکە کۆبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە، دکتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەبارەی پرسی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتن، کۆبوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، دکتۆر فوئاد حوسێن پوختەیەکی لەبارەی دۆخی عێراق و کێشەکانی بەردەم پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە دوای ھەڵبژاردنی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ خستەڕوو، جیا لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەت لێکەوتەکانی جەنگی ئۆکرانیا و کاریگەری بۆ سەر ئابووری و پرسی ئاسایشی خۆراک لە جیھاندا.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەرەنجامی سەردانەکەی بۆ تاران بۆ ماتیۆ تولەر روونکردەوە، کە بەشێکی زۆری تایبەت بوو بە دۆسییەی ناووکی ئێران.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا ھەوڵەکانی عێراقی لەبارەی نێوەندگیرییەکان بەرز نرخاند، پاڵپشتی واشنتنی لەمبارەوە بۆ بەغدا راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی راپۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێکبھێنرێت، بۆ ئەوەی بگەن بە وردەکارییەکان و دەرەنجامەکانیشی رادەگەیەندرێت.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad