ZNA - هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار.
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری ئه‌نبار، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی لیوای 17ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری عه‌كاشات له پارێزگای ئه‌نباڕ.
تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و حه‌شدی شه‌عبی به‌ردوامی هه‌یه و زانیاریش له‌سه‌ر زیانی گیانی و ماددی نه‌زانراوه.
ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە |