English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەستیاری وەرزی چیەو چۆن خۆمانی لێبپارێزین
2022-04-19 [11:45 AM]

ZNA : هەولێر


بەهۆی گۆڕینی وەرز و ئەو تەنانەی لەگەڵ گەشەكردنی گژوگیادا دەردەچێت، لە بەهاراندا هەستیاری لە قورگ و لوت و گوێی هەندێك كەسدا دروست دەبێت. ماڵپەڕی " کلیڤلاند کلینک" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەستیاری جۆرێك نەخۆشییەكە تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە لە چۆنێتی دروستبوونی جەستەیاندا وەڵامدانەوەیەكی خێرا هەیە بۆ ئەو تەنۆلكانەی كە لە هەوادا هەیە كە هەستیاری دروستدەكەن. پسپۆرى تایبه‌تى نەخۆشییەكانی قوڕگ و لوت و گوێ ده‌ڵێن سوتانەوە و خورانی قوڕگ و ناو دەم بە تایبەتیش لووت هەروەها پژمین و گرانبوونی گوێچكە و زۆربوونی ئاوی لوت لە نیشانە دیارەكانی هەستیاری وەرزییە. ئاشکراشیان کردووە، ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نیە بەڵام كاتێك پشتگوێ بخرێت هەوكردن زیاتر دەبێت و تەندروستی كەسەكە نالەبار دەبێت. پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەكات بەوەی دەبێت دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەكە لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆردا وەربگیرێت، بەگیشتی هەندێک چارەسەری هەستیاری ئەمانە دەگرێتەوە: ١. تا دەتوانیت لەماڵەوە بمێنەرەوە بۆ دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی هەستیاریی تووش دەکات. ٢. ئەو جلوبەرگە لابە کە بۆ دەرەوە لەبەرت کردووە، لەوانەیە تۆی گوڵەکانی پێوە بێت و تووشی هەستیاریت بکات. ٣. ئەگەر زانیت هەستیاریت هەیە لە وەرزی بەهاردا، جلە شۆراوەکانت لە دەروە هەڵمەخە بۆ ئەوەی تۆوی گوڵەکانی لێ نەنیشێت. ٤.دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەت دابخە. ٥. ماڵەکەت پاک رابگرە و زوزو گسی کارەبای لێبدە، ٦. بەکارهێنانی سپرای لووت، کە دەتوانێت نیشانەکانی کەم بکاتەوە و کاریگەری نەرێنی قورسی نییە.





ئەم هەواڵە 2452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad