English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دەکات
2022-04-19 [10:01 AM]

ZNA-هەولێر


حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بە توندی سەرکۆنە دەکات و رایدەگەیەنێت هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی عێراقە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق و لە ناوچەکانی مەتینا، زاب، ئاڤاشین و باسیان لە باکووری وڵات، لە رێگەی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە توندی سەرکۆنە دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی سەروەر و رێزنەگرتنە لە خاکی عێراق و پێچەوانەی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە، دووپاتیشیکردووەتەوە، حکومەتی عێراق رێگە نادات خاکەکەی بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت و بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکانیش.

دوێنێ وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین و باسیان دەستیپێکردووە.





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad