ZNA-هەولێر بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ مووچەی 16 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەکرێت.
وەک لە خشتەکە دیارکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 19/4/2022، مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەکرێت:.
وەزارەتی داد
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی ئەوقاف
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگای مین
فەرمانگەی ناوچەکانی دەرەوە
دیوانی چاودێری دارایی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
هەر بەپێی خشتەکە رۆژانی 21 و 23ی مانگ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
لە هەفتەی داهاتووشدا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەدرێت و پێش جەژن پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێدێت.

ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە |