English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئامێری گورچیله‌شوشتنی له‌ ئێرانه‌وه‌ پێ ده‌گات
2022-04-19 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران ڕایگەیاند، وڵاتی ئێران بڕیاریداوە ئامێری شوشتنی گورچیلە بۆ ھەرێمی کوردستان بە خۆرایی دابین بکات و کارمەندیش لەسەر بەکارھێنانی ئەو ئامێرانە رابھێنن کە لە ناوخۆی ھەرێم پێویستی زۆرمان بەو ئامێرانە ھەیە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران وتی، "وەزارەتی تەندروستی ئێران بڕیاریداوە وەکو دیاری ئامێری شوشتنی گورچیلە دەداتە ھەرێمی کوردستان، بەجۆرێک بۆ ھەر پارێزگایەک دوو ئامێر و بۆ ئیدارە سەربەخۆکانیش ئامێرێک، چونکە ئامارەکان وا پێشاندەدەن کە نەخۆشێکی زۆری ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر دەچنە ئێران، بۆیە وەکو ھاوکاری ئەو ئامێرانە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن".

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران گوتیشی: "وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پێشوازی لەو بڕیارە دەکات، کە ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ نەخۆشخانەی گورچیلە لە ھەرێمی کوردستان و خزمەتێکی باشیش دەبێت، چونکە لە ھەرێمی کوردستان پێویستمان بەو ئامێرانە ھەیە، بۆیە ئەوانیش ئامادەییان پێشانداوە بەخۆرایی پێشکەشی ھەرێمی کوردستانی بکەن".

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە: "بۆ کارکردن بەو ئامێرانەش پێویستە ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن بۆ ئەوەی ڕاھێنان لەسەر بەکارھێنانی ئامێرەکان بکەن، بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان کاری پێبکەن".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad