English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەولود چاوشئۆغڵو: ئێمە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزین
2022-04-20 [09:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.

چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی بەربانگکردنەوە کە لەلایەن شارەوانی ئوشاکەوە رێکخرابوو ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی ھەموو جۆرە تیرۆرێک دەبنەوە.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسی لەوە کرد، لەو شوێنەی تیرۆریستی لێیە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبنەوە، گوتیشی، ئەگەر ئەم بەرەنگاربوونەوەیە لە ناوەوەی سووریا، لە عێراق نەکەین کە تیرۆریستی لێیە ئەوە دەبێت لەسەر خاکی خۆمان دەستەویەخە ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بکەین. چونکە ئەمانە دزە دەکەن. لە رابردوودا دزەیانکرد.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزین. تەنانەت لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین. ئێمە چاومان نەبڕیووەتە خاکی عێراق. بەڵام ناتوانن بڵێن 'بێ ھۆکارە'. قسە لەسەر بەرەنگاربوونەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دژی ئەم تیرۆریستانە دەکەن بەڵام بۆچی رێگری لە پەکەکە ناکەن کە ساڵانێکە ئەم ناوچەیەی خاکی عێراقی داگیرکردووە؟ بۆچی لە وڵاتەکەتاندا دەیانگرنەخۆ؟ لەوێوە پەلاماری ئێمە دەدەن، پەلاماری سەربازەکانمان دەدەن. پەلاماری ھاووڵاتییە بێتاوانەکانمان دەدەن.

 

AA





ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad