English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: سێ ملیۆن هاووڵاتی داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ قەرزی خانووبەرە
2022-04-20 [09:36 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی دەستپێشخەری خانویان پێشکەشکردووە، دەشلێت، بڕی قەرزی خانووبەرە کە لەلایەن حکومەت دابینکراوە بڕی یەک تریلیۆن دینارە.

 

سەمیر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لەوەزارەتی ئاواەدانكردنەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"کەرتی خانووبەرە یەکێکە لە کەرتە سەرەکیەکان کە خەمی هاوڵاتیانە.
ئەو گوتیشی: "پشتگیری هاوڵاتیان هەیە لە سیستەمی ناسینەوە لە ڕێگەی سندوقی نیشتەجێبوون و قەرزی بێ سوودەوە"
ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشدا:"ئەم دەستپێشخەرییە جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنی پلانی خانووبەرە کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکرێت و پارچە زەوییەکانی دەرەوەی شارەکان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت"، دەشلێت، پەنجەرەیەک هەیە بۆ وەرگرتنی داواکاریەکان و 3.5 ملیۆن داواکاریش وەرگیراوە"
ئیبراهیم ئاشکراشیکرد: "وەزارەتەکە 358 پرۆژەی هەیە و پلانی بنەڕەتیی وەزارەت جەختی لەسەر تەواوکردنی ڕێڕەوی دووەمی بەستنەوەی پارێزگاکان و تەواوکردنی پردی "ئەلدەباس" لە کوت و ئاوەدانکردنەوەی ڕێگای بەغدا - کەرکوک و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی دەروازەکانی بەغدا کە ھێشتا لە جیبەجێکردندایە.
روونیشی كردەوە،  وەزارەت لە ئێستادا  پردی پیادەی "ئەلكريعات " بە دیزاینێکی جوان جێبەجێ دەکات و لەماوەی ساڵێکدا پرۆژەکە دروستدەکرێت، ئەوە جگە لەپرۆژەیەکی تری گرنگ، ئەویش بەستنەوەی ڕێڕەوی میسانە بە زیقار و دیوانیە".




ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad