English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان: لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێ
2022-04-20 [05:30 AM]

ZNA:هەولێر


بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە 21ی 4 و ڕۆژی شەممە 23ی 4، بانکەکان كراوەن و مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكەن.

حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "پێشنیازم کردبوو مووچەی خانەنشینان بە چەند ڕۆژێک دابەش بکرێ، بۆ ئەوەی خانەنشیان ئاسانتر مووچەی خۆیان وەربگرن و قەرەباڵغی دروست نەبێ، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیازەکە داوە".

ئاماژەی بەوەش دا، مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەدرێ و نێوانیشی دەبێت لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی سەربازی.

شایانی باسە لە مانگی ڕابردوودا، سێ خانەنشین لە کاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان، لەبەردەم بانکی تانجەڕۆی سلێمانی گیانیان لەدەست دا.

باسنیوز





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad