ZNA - هەولێر لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری ئارسناڵی کرد.
لە ئەنجامدا ئارسناڵ یاریەکەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە چێڵسی بردەوە.
گۆڵەکانی تۆپ هاوێژەکان هەریەکە لە ئیدوارد نکیتا دوو گۆڵ و سمیس رۆی و بۆکایۆ ساکا تۆماریانکرد.
دوو گۆڵەکەی چێڵسیش هەریەکە لە تیمۆ ڤێرنەر و ئەزپلیکوێتا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامانە، چێڵسی بە 62 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی مایەوە و ئارسناڵیش بەکۆکردنەوەی 57خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە |