English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامەکە
2022-04-20 [10:15 AM]

ZNA - هەولێر


یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی فیۆرینتینای کرد.

لە خولەکی 32ی تایمی یەکەمدا فیدریکۆ بێرناردیسکی گۆڵێکی بۆ یۆڤانتۆس کرد و ئەو تایمەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی فیۆرینتینا باشتر یاریان کرد و هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبون و تا لە خولەکی 94 دانیلۆ گۆڵی دووەمی یۆڤانتۆسی کرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن، یۆڤانتۆس سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و لەو یاریەشدا رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە، فیۆرینتیناش ماڵئاواییکرد.





ئەم هەواڵە 1318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad