ZNA - هەولێر
لە هەفتەی 30 خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی برایتۆنی کرد.
سیتیزن توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە و بگەڕێتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.
مانچستەر سێ گۆڵی لە ڕێگەی هەریەکە لە ریاز مەحرەز و فیل فۆدین و بێرناردۆ سیلڤا لە خولەکەکانی 53، 65 و 82 تۆماریکردن.
بەم سەركەوتنە مانچستەر سیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 77 خاڵ و بە جیاوازی تاکە خاڵێک لەگەڵ لیڤەرپوڵی دووەم.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad