English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌
2022-04-23 [09:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ و  رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئاداری ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانەنشینان كرا و ئه‌مڕۆ شەممەش 23-04-2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت  و  سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

 یەکشەممە 24-04-2022

 وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ،  کارەبا مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

 دووشەممە 25-04-2022

 وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و  شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022،  مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت،  به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.





ئەم هەواڵە 3697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad