English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەی زاخۆ بە تووندی سزا درا 
2022-04-24 [01:38 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی زاخۆ بە تووندی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە سزادرا، دوای ئەو رووداوانەی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی کارەبا و دۆڕانیان لە یارییەکەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.
 
بەپێی راگەیێنراوی لیژنەی رێکاری لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یانەی زاخۆ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت ھیچ یارییەکی دیکە لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامبدات.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان لە یاریی زاخۆ و کارەبا کرا، یانەی زاخۆ بەرپرسە لەو رووداوانەی لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە دروستکراون و بەرپرسە لە پاراستنی سەلامەتی تیپی میوان و ھەموو ھەڵسوکەوتێک کە لە یاریگەدا دەکرێت بۆیە بڕیاردرا بە.
 
١- یانەکە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ھیچ یارییەکی دیکە لە یاریگەی خۆیدا ئەنجام نادات، بۆ ئەمەش پشت ماددەی ژمارە ٥ لە رێکارەکاندا بەستراوە.
 
٢- ھاندەرانی یانەی زاخۆ ناتوانێت لە ھیچ یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان یاوەری یانەکەیان بکەن.
 
٣- یانەی زاخۆ بە ١٠ ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش بەپێی ماددەی ژمارە ١٤





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad