English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی ھەندێک لەکارمەندەکانی نوێدەکاتەوە 
2022-04-24 [05:40 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرێبەستی کارکردنی ٥٠٢ پەرستاری زانکۆیی و سڕکاریان بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە بەشێوەی کرێی رۆژانە و بەگوێرەی پسپۆرێتییان نوێکردووەتەوە.

لە فەرمانێکی وەزاریدا، کە واژووی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی بەسەرەوەیە، ھاتووە: نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە بەگوێرەی پسپۆڕێتییان دەبێت و تەرخانکردنی مووچەکانیشیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارە سەبرەخۆکان دەبێت.

بڕیاریشدراوە، مووچەی کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەڵەبجە لە ٥٢٥ ھەزار دینارەوە بکرێتە ٥٥٠ ھەزار دینار.

ئەمەی خوارەوە وێنەیەکی فەرمانە وەزارییەکەی وەزارەتی تەندروستی:

لا يتوفر وصف.





ئەم هەواڵە 2134جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad