ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Fantastic Beasts کە بەناوی (Fantastic Beasts and Where to Find Them 3)یە، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک، توانی 192 ملیۆن و 851 دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنێت. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و لە 15 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و ناوەڕۆکی باس لە سەرکێشەییەکانی نیوت سکاماندر دەکات و لەم بەشەدا نهێنی بەڕێوەبەری قوتابخانەی هۆجارتس دمبلدۆر ئاشکرا دەکات. لەم بەرهەمە سینەماییەدا هەریەک لە مادس میکلسن، جود لۆ، کاسرین وۆترستۆن، ئیدی ریدماین، ئەزرا میلەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad