ZNA-هەولێر
وەزیری دەرەوە عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو ئەرێنی بووە. رۆژی یەک شەممە، فواد حوسێن وەزیری دەرەوە عێراق بەئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند: "پێنجەمین خولی گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران لە بەغدا لە کەشێکی ئەرێنی کۆتایی ھات". پێشتر فواد حوسێن وەزیری دەرەوە گوتبووی حکومەتی عێراقی یەجدی کار دەکات بۆ باشکردنی پەیوەندیەکانی نیوان ئێران و سعودیە ھەروەھا ھەوڵ دەدات دەرفەتێکی گونجاو بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست بکات. دوای کۆتایی ھاتنی خولی پێنجەمی گفتوگۆی نێوان ڕیاز و تاران بەغدا میوانداری خولێکی نوێی گفتوگۆکان دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad