ZNA - هەولێر
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، دوای دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئیرادەی پتەو، لە رۆژئاوای عێراق ئەنجامی باش بەدەستهاتوون.
به گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا سێ هەڵمەتی دابەزینی ئاسمانی کراون و تواندراوە ١٢ حەشارگەی داعش خاپوور بکرێن و 22 بۆمبی چێندراو پووچەل بکرێنەوە، هەروەها تواندراوە سێ چەکداری داواکراوی داعش دەستگیربکرێن.
هەر لەم هەڵمەتانەدا سێ خاڵی نیشانشکێنی داعش لەنێوبردراون و دەست بەسەر کۆمەڵێک ماددەی پزیشکی و ماتۆڕسیکل داگیراوە.
ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە |