ZNA- هەولێر
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی تارق هاشمی، جێگری پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق نیگەرانە.
رەعد دەهلەکی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سیادە دەڵێت هەوڵێک بۆ ئازاد کردنی ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووتر و رێگەدان بە گەڕانەوەی تارق هاشمی، جێگری پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق هەیە.
لەبەرانبەریشدا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە توویتێکدا نووسیویەتی، خانەوادەی قوربانیان و ئەو کەسانەی بەهۆی تیرۆرەوە زەرەرمەندبوونە مافی ئەوەیان هەیە داوای مافەکانیان لە تاوانباران بکەن.
نووری مالیکی نووسیویەتی، قسەکردن لەبارەی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە و خۆیان بەدەستەوە داوە کێشەیەکی دادوەرییە و بەرگەی مشتوومڕ و دروستکردنی قەیران ناگرێت.
مالیکی هەروەها دەڵێت، ئەوان متمانەیان بە دادگاکان هەیە و لە دووبارە دادگاییکردنەوەی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە بەرپرسیارن.
ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە |