ZNA - هەولێر لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی پێشكۆتایی و لە یاریی چون دا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی كرد.
لە ئەنجامدا مانچستەر سیتی یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ لێبردەوە.
سیتیزن توانی لە خولەكی 2ی تایمی یەکەمدا گۆڵێک لە ڕێگەی دی بڕۆین تۆماربکات، دوای تێپەڕبوونی تەنیا 9 خولەک خیسۆس توانی گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆماربکات،
ڕیاڵ بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو تاکۆ لە خولەكی 33 کەریم بنزیما گۆڵێكی تۆماركرد و نیوەی یەكەمی بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە نیوەی دوەم سیتی دەیویست یاریەکە یەکلابکاتەوە و زیاتر فشاری خستە سەر میوانەکەی تاکۆ لە خولەكی 53ی فلیب فۆدین گۆڵی سێیەمی تۆماركرد، بەڵام دڵخۆشی گواردیۆلا و یاریزانەکانی تەنیا دوو خولەکی خایاند و لە خولەكی 55 ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد.
لە خولەکی 74 مانچستەر گۆڵێکی تری لەڕێگەی بێرناندۆ سیلڤا تۆمارکرد،بەڵام مەدریدیەکان سووربوون لە یەکسانکردەوەی ئەنجامەکە و لە خولكی 82 كەریم بنزیما بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
بڕیارە لە رۆژی چوار شەممەی هەفتەی داهاتو یاریی گەڕانەوە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە بچێت.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |