ZNA – هەولێر
گۆرانیبێژی لوبنانی راغب عەلامە بەنیازی سازکردنی ئاهەنگێکە لە بەغدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە. ئاهەنگەکە لە 5 ئایاری داهاتوو لە یانەی یەرموک سازدەکرێت و هۆگرانی دەتوانن لەرێگەی کڕینی بلیت ئامادەی ئاهەنگەکە بن. لەلایەکی دیکەوە ئەو هونەرمەندە لە 3 هەمان مانگ، ئاهەنگێکی دیکە لە دبەی بۆ هۆگرانی سازدەکات و گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پیشکێش دەکات. دوایین ئاهەنگی عەلامە لە کوەیت بوو کە بەبۆنەی یادە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە سازکردبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad