ZNA – هەولێر هونەرمەندی میسری عومەر دیاب دوو ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی رمەزان ؛ە دوو وڵاتی عەرەبی دەگێڕێت.
کۆنسێرتی یەکەم رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە ئەبوزەبی لە ئیمارات سازدەکات و رۆژی دواتریش لە وڵاتی کوەیت ئاهەنگی دووەم دەگێڕێت.
بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە لە وەرزی ریازدا لە مانگی ئازاری رابردوو کۆنسێرتێکی بۆ هەوادارانی سازکرد.
لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژنی رەمەزان، هونەرمەندان وادەی سازکردنی ئاهەنگەکانیان لە هەژمارە تایبەتییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.
ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە |