English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەلبوسی گەیشتە تاران
2022-04-27 [10:54 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێکی پەرلەمانی عێراق،  محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  گەیشتە تاران، سەردانەکەی حەلبوسی لەسەر بانگھێشتنامەی ئێران بوو. 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە ٢٧ـ٤-٢٠٢٢،  "محەممەد حەلبووسی و شاندی یاوەری گەیشتنە تاران، ئەم سەردانەش لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھات."   

نووسینگەی راگەیاندنی حەلبووسی دەشڵێت، "سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ گەیشتنیان بۆ تاران لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوە، بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆمار و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێران کۆببنەوە." 





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad