English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا لە دوومانگی داهاتوودا حکوومەتی تەوافوقی پێکدە‌هێنرێت
جاسم محەمەد جەعفەر بەیاتی
2022-04-27 [11:18 AM]

​ZNA- هەولێر


جاسم محەممەد جەعفەر بەیاتی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا دەڵێ، ئامادەکاریی کراوە لە دوو مانگی داهاتوودا حکوومەتی تەوافوقی بە بەشداری تەواوی لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان پێکبهێنرێت، بێ ئەوەی هیچ یەكێک لە کورد، سوننە، شیعە، تورکمان، کریستیان، شەبەک و ئێزدییەکانی پەراوێز بخرێن.

بەیاتی ئاماژەیداوە، راستە راو بۆچوونی جیاواز هەیە، ئەمەش بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتیی و جیهانی، بەڵام هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکوومەت و ئیدارەدانی دەوڵەت قەبوڵکراو نییە و رەتیدەکەنەوە، بە تایبەت لە بابەتە ستراتیجییەکان و پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

هەروەها رایگەیاندووە، سەرەڕای هەموو گەشبینییەکان بڕوایانوایە دۆخەکە بەجۆرێکە ناکرێت هەروا بە خێرایی کێشەکان چارەسەربکرێن، هەربۆیە پێکهێنانی حکوومەت کاتی دەوێ، رەنگە تا پێکهێنانی حکوومەتێکی تەوافوقی دوو مانگێک بخایەنێت.





ئەم هەواڵە 781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad