English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار، كه‌نه‌دا بڕه‌ پاره‌یه‌كی بۆ یونیسێف ته‌رخان كرد
2022-04-28 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ پاڵپشتیكردنی هەنگاوهەڵگرتنی لاوان بەرەو پێشەنگكاری پرۆژە بچووکەکان و دۆزینەوەی كار لە عێراقدا یونیسێف 1.4 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی لە حكومەتی كەنداوە پێدەگات، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە 1.500 لاوی پەراوێزخراوی كۆمەڵایەتی كە تەمەنیان لە نێوان 10-24 ساڵیدایە لە بەغدا، ئەنبار و بەسرە، و پتر لە نیوەیان كچن،  پاڵپشتی راستەوخۆیان پێدەگات بۆ هەنگاوهەڵگرتن لە فێربوونەوە بۆ بەدەستهێنانی داهات و ئاوێتەبوونی كۆمەڵایەتی.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌ تێیدا رایگه‌یاند، حكومەتی كەنەدا 1.4 ملیۆن دۆلاری بەخشییوە بە یونیسێف بۆ پاڵپشتیكردنی نزیكەی 1.500 لاو لەعێراقدا، بۆ مەبەستی دروستكردنی دەرفەتی پەروەردەی و ئابووری و لە پێناو پەرەپێدانێكی گشتگیر و بەشداریكردن بۆ ماوەی 2 ساڵ. یونیسێف پشتیوانی بەشداریی یەكسانی كچان دەكات لە فێربوون، و پەرەپێدانی كارامەیی و دۆزینەوەی كاردا، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر تواناداركردن و بەرفراوانكردنی بژاردەكانیان لە كاتێكدا كە بەرەو تەمەنی پێگەیشتوویی دەچن. پرۆگرامەكە پشتیوانی كچان و كوڕان دەكات لە رێی دەستێوەردانی تایبەت بە هەنگاوهەڵگرتن لە فێربوونەوە بۆ بەدەستهێنانی داهات لە بەغدا، ئەنبار و بەسرە.

شییما سەنگوپتا نوێنەری یونیسێف لە عێراقدا رایگەیاند "نزیكەی نیوەی دانیشتوانی عێراق لە ژێر تەمەنی 19 ساڵیدان، و نزیكەی یەك لەسەر چواری دانیشتوانەكەی تەمەنیان لە نێوان 15 و 24 ساڵیدایە، لاوانی عێراق بڕەبڕەی پشتی ئاڵوگۆڕی كۆمەڵایەتی، و ئابووری و سیاسین. لە رێی ئەم  داراییەوە، یونیسێف پابەندبوونی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ ئەوەی كەس جێنەهێڵرێت و برەو بدرێت بە یەكسانی جێندەری بۆ پاڵپشتیكردنی لاوان، هاوشان بە بوونی دەرفەتی بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ خۆیان و كۆمەڵگەكانیان".

گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق رایگەیاند " شەڕی درێژخایەن و ئەو قەیرانە ئابووری و كۆمەڵایەتییانەی بەرۆكی عێراقیان گرت و دەرهاویشتەكانی پەتای كۆڤید-19، كاریگەری توندیان هەبووە لەسەر لاوان. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لاوان بەشێكی گەورەی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن، ئەوا باوەڕمان وایە وەبەرهێنان لە لاوان و بەهێزكردنی توانایان بۆ بەدەستهێنانی كار  زەمینە ساز دەكات بۆ ئەوەی دووبارە ئاوێتەببنەوە لە رووی كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە و تواناداریان دەكات  تاوەكو بەشدار بن لە بەرەوپێشچوونی وڵاتەكەیان بەرەو ئاشتی و گەشەكردن. كەنەدا خۆشحاڵە بە پشتیوانیكردنی ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن یونیسێفەوە بۆ بەهێزكردنی بەشداری ئابووری و  مەدەنی ئەو كچ و كوڕانەی عێراق كە پەراوێزخراون و لە باری لاوازیدان،  و هاوكاریكردنیان بۆ ئەوەی ببنە هۆكاری گۆڕانكاری لە ژیانی خۆیان و كۆمەڵگەكانیاندا."

ئاستەنگەكانی فێربوون و ئاوێتەبوون و بەشداریكردن لە بازاڕی كاردا زیاتر دەبن كاتێك روبەڕوی كچان دەبنەوە. كچان دووچاری كۆت و بەند و لاوازی زیاتر دەبنەوە: وەک نەریتە كۆمەڵایەتییە پارێزگارەكییەكان، هاوسەرگیری پێشوەخت و دووگیانبوون، بەرپرسیارێتییەكانی ماڵ، و هەڕەشەی توندوتیژی جێندەری، دەرفەتێكی كەمتری چوونە قوتابخانە، دەستڕاگەیشتنێكی سنووردار بە خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە سەربەخۆ بن، هەروەها بەربەستە یاساییەكانی پەیوەست بە بازاڕی كار و ئازادییە ئابوورییەكانەوە.  دوا ئامانجی پرۆژەكە ئەوەیە كچان وەك داهێنانكارێكی یەكسان و تواناداركراو كار بكەن، و پێشنیار  و بەشداری بكەن لە داڕشتن و سەركردایەتیكردنی بەرەوپێشچوونی ئەرێنیدا و ببنە سەرمەشق بۆ كچان و كوڕانی دیكە.

پرۆژەكە لە رێی چوارچێوەی فێركردنی هاوڵاتیبوون بۆ كارامەییەكانی ژیانەوە، جێبەجێ دەكرێت كە كارامەییەكانی لاوان بنیات دەنێت لە فێربوون، دامەزراندن، تواناداركردن، و هاوڵاتیبوونی چالاكەوە،  لەگەڵ پاڵپشتیكردنی ئەو دەستپێشخەرییە داهێنانكارییانەی لاوان سەركردایەتی دەكەن، و بەهێزكردنی دەنگیان بۆ ئەوەی ببنە هۆكاری گۆڕانكاری لە نێو كۆمەڵگەكانیاندا.

بۆ بەهێزكردنی پرۆژەكە و زامنكردنی بەردەوامبوونی، یونیسێف پاڵپشتی تەكنیكی دەستەبەر دەكات بۆ لایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكان، لە نێویاندا وەزارەتی وەزرش و ولاوان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و  بەڕێوەبەرایەتییە هەرێمایەتییەكانیان بۆ بنیاتنانی تواناكانیان لە بواری رێچكەی یەكسانی جێندەری و چەمكەكانی پەیوەست بە بەرەوپێشچوونی لاوان و بەشداریكردنیان بۆ ئەوەی بە چەشنێكی كارا خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەكان دەستەبەر بكەن بۆ ئەو لاوانەی لە باری هەرە لاوازیدان، بە تایبەتی كچان.

ئامانجی یونیسێف و كەنەدا لە دەستەبەركردنی ئەم داراییە بریتیە لە واڵاكردنی توانای لاوان لە عێراقدا لە رێی خێراتركردنی بەرەوپێشچوون لە بواری پەرەپێدانی كارامەییەكانیان لە پێناو فێربون و بەهرەداربوونیان بۆ بەدەستهێنانی كار. پرۆژەكە بەردەوام دەبێت لە هاندانی لاوان لە رووی ئابووری و كەسی و كۆمەڵایەتییەوە،  و هەڵگری دیدگایەكە بۆ زیادكردنی فێربوون و بەهرەداربوونی لاوان بۆ بەدەستهێنانی كار وەك ئامرازێك بۆ دەستەبەركردنی یەكسانی بۆ هەمووان.





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad