English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهوی چەن هۆکارێک کۆمپانیای بۆینگ ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار زیانی كردووە
2022-04-28 [12:23 PM]

ZNA:هەولێر


 

كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی بۆ درووستكردنی فڕۆكە رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خەرجییەكان و كاریگەریی دواكەوتنی پرۆگرامە بازرگانی و بەرگرییەكان، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیانی كردووە.

كۆمپانیاكە ئاماری داهات و خەرجییەكانی بۆ ماوەی كانوونی دووەم-ئاداری 2022 ئاشكرا كرد.

بەپێی ئامارەكە، داهاتی كۆمپانیاكە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوودا لەسەدا هەشت كەمی كردووە و بۆ 13،9 ملیار دۆلار دابەزیوە. بۆینگ، لە هەمان ماوەی ساڵی 2021دا 15،2 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.

كۆمپانیاكە بەهۆی زیادبوونی خەرجییەكان و كاریگەریی دواكەوتنی پرۆگرامە بازرگانی و بەرگرییەكان، لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیانی كردووە. هاوكات لە ماوەی كانوونی دووەم-ئاداری ساڵی رابردووشدا زیانی 561 ملیۆن دۆلاری راگەیاندبوو.
زیانی هەر پشكێكی بۆینگ لەم قۆناغەدا لە 1،53 دۆلارەوە بۆ 2،75 دۆلار بەرزبوویەوە.

لەو راگەیەندراوەشدا كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە چاوەڕوان دەكرێت یەكەم فڕۆكەی بۆینگ 777-9 بەهۆی ئاستەنگەكانی پەسەندكردن و لاوازی خواستەوە لەجیاتی ساڵی داهاتوو لە ساڵی 2025دا رادەست بكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئەم دۆخە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات و بە خەرجیی نزیكەی 1،5 ملیار دۆلار كۆتاییدێت و تاكو سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی 777-9 بەردەوام دەبێت.

دوای ئەو ئامارە چاوەڕوان نەكراوەی بۆینگ، پشكی كۆمپانیاكە لە بۆرسای نیویۆرك زیاتر لە سەدا 10ی بەهاكەی لەدەستدا.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad