|
ZNA:هەولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ ددانه‌كانی مرۆڤ هه‌یه،زۆربه‌ی نوێژخوێنان پێش نوێژ داری سیواك بۆ ددانهكانیا به‌كار ده‌هێنن.
له‌م باره‌ییه‌وه د.تروسكه عه‌بدوڵڵا، پزیشكی ددان، ده‌ڵێت" سیواك لقێكی داری تایبه‌ته، به‌كاردێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی ددان و پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د ( د. خ) ئامۆژگاری موسڵمانانی كردووه به‌كاری بێنن پێش هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ",
لهسهرتایبهتمهندیهكانی به‌كارهێنانی داری سیواك د.تروسكه عه‌بدوڵڵا دوو خاڵی گرنگ ده‌خاته روو كه‌بریتین له :
1.سیواك خاڵیه له هه‌ر مادده‌یه‌كی كیمیایی و هیچ زیانێكی نییه بۆ ددان.
2.ده‌توانرێ بێ جیاوازی بۆ منداڵ و گه‌وره‌ش به‌كاربێت.
هه‌ر له‌سه‌ر سودهكانییش د. تروسكه شه‌ش خاڵ ده‌خاته روو كه‌بریتین له:
1.بۆنی ناخۆشی ناوده‌م ناهێڵێ.
2.ئیلتیهابی پوك ناهێڵێت و پوك به‌هێز ده‌كات.
3.ددان به‌هێز ده‌كات و دژی كلۆری ددانه .
4.ئازار شكێنه.
5.به‌رهه‌م هێنانی لیك زیاد ده‌كات.
6.ده‌بێته هۆی سپی بوو نه‌وه‌ی ددان.
شایانی باسه:
*ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی، ساڵی 1987سیواكی په‌سه‌ند كردووه و جه‌خت له سه‌ر سووده‌كانی به‌كارهێنانی ده‌كات بۆ پاراستنی ناوده‌م.
*له‌كاتی به‌كارهێنانیدا هێزێكی زۆر نابێت به‌كاربێت، چونكه زیان به پوكت ده‌گه‌یه‌نیت.
*سیواك ڕۆژی پێنج جار به‌كاردێت، پێش ده‌ست پێكردنی هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌كان.
* سیواك زیاد له 19 پێكهاته‌ی گرنگی تێدایه كه ددان به هێز ده‌كه‌ن له كلۆربوون ده‌یپارێزێت و له هیچ مه‌عجون و به‌رهه‌مێكی تری ددان به و ڕێژه‌یه ئه‌م پێكهاتهنه نییه.
* گونجاوترین ڕێگا بریتییه له به‌كارهێنانی سیواك و فڵچه و مه‌عجون وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كتر و هیچیان ئیهمال نه‌كرێن.
ئەم هەواڵە 1900جار خوێندراوەتەوە |