English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی: چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق بە گەڕاندنەوەی متمانە دەکرێت
2022-04-30 [10:50 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کرۆکی بنبەستی سیاسی ئێستای عێراق نەبوونی متمانەیە و ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخەکە پێویستی بە رەخساندنی کەشی نوێ و گفتوگۆی قووڵ ھەیە.  

مستەفا کازمی بە رۆژنامەی سەباح- ی  راگەیاند: "پێویستە جیاوازی بکەین لەنێوان چوارچێوەی دەستووری و قەیرانی پرۆسەی سیاسی ، پێموایە بنبەستی سیاسی بریتییە لە پەرەنەسەندنی پرۆسەی سیاسی کە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی دروستبووە. کرۆکی قەیرانی ئێستا نەبوونی متمانەیە، ھێزە سیاسییەکان دەتوانن لەو بنبەستە سیاسییەی ئێستا دەربچن و سازش  بکەن". 

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، چارەسەری قەیرانەکە بە گوتاری سیاسی ناکرێت، بەڵکو بە گەڕاندنەوەی متمانە دەکرێت، ئەمەش بەمانای بەشدارییکردن یان نەکردن لە حکومەت نایەت، بەڵکو گەڕانەوەی متمانە مانای ئەوەیە ھەمووان لە حکومەت یان ئۆپۆزیسیۆن پێیانوابێت دەستوور و یاسا و بنەما نیشتمانییە نەگۆڕەکان و دام و دەزگاکانی دەوڵەت، ستوونی سەرەکین و پشتیان پێدەبەسترێت.   

مستەفا کازمی باس لەوە دەکات کە دۆخەکە پێویستی بە رەخساندنی کەشی نوێ و گفتوگۆی قووڵە و دەشڵێت، رێککەوتن لەسەر ھەموارکردنەوەی دەستوور کارێکی گرنگە.  





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad