ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا یانەی یابایرن میونشن بووە میوانی یانەی ماینز.
لە ئەنجامدا پاڵەوانی ئەم وەرزە تووشی شکستێکی چاوەڕوانەکراو هات کاتێک ماینز بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
تاکە گۆڵی باڤاریەکان یاریزان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 33 تۆماركرد،
گۆڵەکانی ماینزیش هەریەکە لە یاریزانان بورکارت، نیکاتی و باریرۆ تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامەش بایرن بە 75 خاڵەوە لە پێشەنگدایە و ماینزیش بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی نۆیەمە.
ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە |