ZNA-هەولێر
ڕاوێژکاری ھونەری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی ٢٠٢٢ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکراوە، ھەروەھا کردنەوەی دەروازەکانی ھاوردەکردن بووە ھۆی دابەزینی نرخەکان.
ھەیسەم جبوری لەبەرنامەیەکی ئاژانسی ھەواڵی عێڕاقیدا گوتی" حکومەت چەند ڕێکارێکی گرتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان و لابردنی گومرک مەسەلەیەکی کاتیەو تەنھا مادە خۆراکیەکان دەگرێتەوە و واڵاکردنی بوارەکانی ھاوردەکردنیش نرخەکانی کەمکردەوە.
جبوری گوتیشی: عێڕاقیەکان بڕی ٥٠ ترلیون پارەیان لەماڵەکانیاندا کۆکردۆتەوە چونکە متمانەیان بەبانکەکان نیە.
ئەو روونیشی کردەوە: ئێستا عێڕاق ئاسایشی خۆراکی نیە خۆراکی کۆگاکراویشی نیە بۆ ماوەی مانگێک یان دوومانگ.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران ئاشکراشی کرد: ئەوزیادەیەی کەلە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەوتووەتە دەستمان گەیشتووەتە ٢٥ ترلیۆن دینار و پەیژەی مووچەکانمان لەساڵی ٢٠١٧ەوە تەواوکردووە.
ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە |