English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یازدە کەس لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکران
2022-05-01 [03:26 AM]

ZNA-ھەولێر



پێدانی کارتی ڤاکسین بە ھاووڵاتیان بەردەوامە و لە نوێترین بڕیاریشدا ئەوانەی کە تەنیا ژەمێکییان وەرگرتووە دەتوانن سودمەند بن و ببن بە خاوەنی ئەو کارتە.

لە ماوەی رابردوودا لەلایەن چەند کەسێکەوە ھەوڵی ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دراوە، لەسەر ئەم کەیسەش چەندین کەس دەستگیرکراون.

مەسعود حەسەن، بەرپرسی پرۆسەی دەرکردنی کارتی ڤاکسین لە بەڕێوبەراتی گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک  رایگەیاند،  لە ماوەی رابردوودا و لەسەر دەرکردنی کارتی ڤاکسیی ساختە ١١ کەس لە سنووری پارێزگاکە دەستگیرکراون.

بەرپرسی پرۆسەی دەرکردنی کارتی ڤاکسین لە دھۆک گوتیشی: ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک و فەرمانبەر نین.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا ١٣٥ ھەزار کارتی ڤاکسینیان بە ھاووڵاتیانی پارێزگای دھۆک داوە.





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad