ZNA – هەولێر
سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق ئاشکرای کرد، عێراق نزیکەی پێنج ملیار دۆلار لە قەرزی خۆی داوەتەوە بە ئێران، بەڵام هێشتا یەک ملیار دۆلاری لەسەر ماوە.
یەحیا ئال ئیسحاق بە ئاژانسی فارسی ڕاگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا وەزیری کارەبای عێراق لەگەڵ شاندێک سەردانی ئێرانی کردووە بۆ ئەوەی سەربارەت بە هەناردە کردنی کارەبا و گازی ئێران بۆ عێراق و هەروەها چۆنێتیی دانەوەی قەرزەکان لەگەڵ بەپرسانی ئێران دانوستان بکات.
ئال ئیسحاق گوتیشی، عێراق بە بەردەوامی وزە لە ئێران دەکڕێت و دەبێ لە بەرانبەردا پارە بدات بە ئێران، بەڵام بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بانکی ناوەندی ناتوانێ بە فەرمی ئەو پارەیە بدات بە ئێران هەر بۆیە ڕێگای دیکە بۆ دانەوەی قەرزەکانی عێراق دۆزراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە |