ZNA_ هەولێر کۆمپانیای نەوتی بەسرە وادەی خستنەکاری بەندەری خور دیاریدەکات و ھەروەھا توانای بۆ ھەناردەکردنی وزە دەسنیشان دەکات.
بریکاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئەحمەد فازڵ دەھیم بەئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند: بەندەری ( خور ئەلعەمیە) وەرچەرخانێکە بۆ جێگیرکردنی سنووری دەریایی ، دەشلێت، وازھێنان لێی لەوانەیە ببێتە ھۆی شێواندنی ھێڵەکان.
دەھیم گوتیشی: ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەنجامدانی گەڕانەوەی بۆری گواستنەوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر زیانی پێگەیشتووە بە مەبەستی زیادکردنی توانای ھەناردەکردن بۆ ٣٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بریکاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرەروونیشی کردەوە: کۆتا دەستکاریکردن بۆ تەواوکردنی سێیەمین ھێڵی بۆری لە قۆناغی کارکردندایە و بەیەکێک لە لقەکانی بەندەرەوە دەبەسترێتەوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ لە توانیایدا بە بڕی ھەناردەکردنی ٦٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کاربکات و ھەروەھا کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی بەندەری خور لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی پێدێت.
بەندەری (خۆر ئەلعەمیە) بەندەرێکی نەوتییە کە تایبەتە بە ھەناردەکردنی نەوتی خاو لەگەڵ بەندەری نەوتی بەسرە کە دەکەوێتە باشوری خۆرھەڵاتی نیمچە دورگەی فاو لەناوچەی کەنداوی عەرەبی .
ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە |