ZNA - ههولێر
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە کە لە میانیدا ھەردوولا جەژنی رەمەزان-یان لە یەکتر پیرۆز کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھیوای باشترینی بۆ حکوومەت و گەلی تورکیا خواستووە، ھەروەھا پیرۆزبایی لە سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە بە بۆنەی ئەنجامدانی عومرە لە میانی سەردانەکەی بۆ سعوودیە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لای خۆیەوە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھیوای بەردەوامی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواستووە و پەرۆشی خۆشی بۆ زیاتر ھاریکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نیشان داوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەیش داوە کە ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا، ستایشی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کردووە لەوەی رۆڵی عێراقی لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە پتەوتر کردووە.
ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە |