English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەمار حەکیم : تادێت توڕەیی گەنجان لە سیستمی سیاسی عێراق زیاتر دەبێت
2022-05-03 [08:39 AM]

ZNA_ ھەولێر




سەرۆکی رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت، مەترسی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی عێراق ھەیە و رەنگە دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی جەژن لە بەغدا رایگەیاند: "ئەو ئاڵۆزیانەی ئێستا لە عێراق ھەن رەنگە زیاتر ببن، پرۆسەی شکاندنی لایەنەکان خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکات و ئامانجەکانی بەمشێوەیە بەدی نایەن، بەڵکو تەنھا کێشەکان زیاتر دەکات".

گوتیشی: "مانەوەی دۆخەکە بەمشێوەیە، کە چاوەڕێی چارەسەری دەرەکی بکرێت، مەترسییەکی گەورەیە و دەرئەنجامی زۆر خراپی لەسەر پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە عێراق دەبێت، تەنانەت کاریگەری لەسەر دەستوور و یاساش دەبێت، بۆیە دەبێ ئێمە راشکاوانە ھەموو پێشێلکارییەکان سەرکۆنە بکەین و ھەموو زیانگەیاندنێک بە بەرژەوەندی خەڵک رەتبکەینەوە، لەوانە پێکنەھێنانی حکومەت، ئەمە دەری دەخات کێشەیەکی گەورە لە سیستمی سیاسی عێراقدا ھەیە، چۆن دەبێ ھەڵبژاردن بۆ خەڵک ببێت بە کێشە؟ لە جیاتی گێرانەوە متمانە بۆ خەڵک، جارێکی دیکە ھەمان ھەڵەکانی رابردوو دووبارە دەبنەوە، کە ئەمە درز لەنێوان حکومەت و ھاووڵاتییان زیاتر دەکات".

عەمار حەکیم، ئاماژەی بەوەشکرد: "تادێت توڕەیی گەنجان لە سیستمی سیاسی عێراق زیاتر دەبێت و ئاسایشی وڵات رووبەڕووی ئاستەنگی زیاتر دەبێتەوە، جگە لەو ئاستەنگانەی ھەن ئاستەنگی دیکەش بەڕێگەوەن، ئەم چەقبەستوویە کێشەکان زیاتر دەکات و تەنگەژەکان زیاتر دەکات".





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad