English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆڵبارانی لە دوو پارزێگا کوردستان وعیرا ٢٥٠ کەسی روانەی نەخۆشخانە کرد
خۆڵباراین لە کەرکووک/ ئەرشیڤ
2022-05-03 [11:01 AM]

ZNA- هەولێر


لە كەركووك و سەڵاحەددین، زیاتر لە ٢٥٠ کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کەرکووك، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نزیكەی ٥٠ كەس لە نێو شاری کەرکووك و دەوروبەری، مەترسی خنکانیان لەسەر دروست بووە. ئاماژە بەوەش دراوە، ژمارەیەکی زۆریان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕاونەتەوە ماڵ. ھاوكات بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای سەڵاحەددین رایگەیاند، دەیان کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگە نەفەسی و کێشە لە کۆئەندامی ھەناسەدان بوونەتەوە و ٢١٦ کەس بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە دوێنێ پارێزگای سەڵاحەددین لە ناوەڕاستی عێراق گرتەوە دۆخی تەندروستییان تێکچوو و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.



ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad