English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
يونامی: پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت
2022-05-04 [07:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی، تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە، وتیشی، پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت، ئه‌م شاره‌ لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

ئەمڕۆ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشەوە لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە، زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.

یونامی جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت، دەشڵێت: ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

لە بەشێكی تری تویتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.

لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ و پێدادان لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پاراستنی شەنگال ـ یەبەشەدا لە شەنگال دەستپێکردووە و شەڕ و ئاڵۆزیی بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad