ZNA – هەولێر
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسیی وڵات و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، داوا دەکات پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-5-2022، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دۆخی عێراق، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە حیزبە کوردستانییەکان هەوڵبدەن لێکتێگەیشتن و رێککەوتنیان هەبێت بۆ دەستنیشانکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە "دەبێت پۆستی سەرۆکوەزیران لای گەورەترین پێکهاتە بێت."
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |