ZNA:هەولێر بە گوێرەی پێشبینییەکانی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی، داهاتی عێراق کە هەناردەی نەوت بەشێکی زۆری وڵاتەکەی پێکهێناوە، لەمساڵدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و پێشبینی دەکەن داهاتەکەی لەمساڵدا بگاتە 149 ملیار دۆلار، کە بەراورد بە 2021 بەرێژەی 73% بەرزدەبێتەوە.
لە راپۆرتەکەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتیدا هاتووە، داهاتی وڵاتانی دیکەی نەوتیش بەرزدەبنەوە لە دیارترینیان، داهاتی سعوودیە بە رێژەی 28% بۆ 327 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە، هەروەها داهاتی لیبیا بە رێژەی 84 % بۆ 39 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دەستپێکی ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرزبووەوە، و مەترسی هەیە بەهۆی سزادان و کەمبوونەوەی نەوتی رووسیا لە بازاڕەکان نرخەکەی زیاتر بەرزبێتەوە.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |