English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
2022-05-04 [08:29 AM]

ZNA:هەولێر


بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە 25ـی نیسانەوە زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

ئیسماعیل میناخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر راگەیاند: "لە ماوەی پشووی جەژنی رەمەزان، بە دیاریکراوی لە 25 مانگی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ 60 هەزار گەشتیار لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بازگەکان و دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بەر لە جەژن رایگەیاندبوو، ئامادەکاریان بۆ پێشوازیکردن لە 150 هەزار گەشتیار کردووە.

ئیسماعیل میناخان، ئاماژەی بەوەشدا: "سەرجەم ئامادەکاری و کارئاسانیان بۆ سەردانی گەشتیاران کردووە، رۆژانەش هاتنی گەشتیاران لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ پایتەختی کوردستان بەردەوامە".

Ktv





ئەم هەواڵە 1027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad