English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە مووشەک ھێرشکرایە سەر ماڵی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق
2022-05-04 [06:00 AM]

ZNA-ھەولێر



 
ئاژانسی ھەواڵگری و لیکۆڵینەوەکانی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند؛ بە مووشەک ھێرشکراوەتە سەر ماڵی بریکارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغدا و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە و شوێنی ئاڕاستەکردنی مووشەکەکانیشیان دۆزیوەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢، ئاژانسی ھەواڵگری و لیکۆڵینەوەکانی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو رووداوەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەکی جۆری کاتیۆشا ھێرشکراوەتە سەر ماڵی ئەحمەد ئەبو رەغیف، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری ھەواڵگری، بەڵام تەنیا زیان بە دیواری خانووەکەی گەیشتووە.
 
ئەحمەد ئەبو رغیف لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقی دەکرد، بۆ پرسەکانی تایبەت بە گەندەڵی بەر لەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٢، لیژنەکە ھەڵبوەشێندرێتەوە بەپاساوی ئەوەی "نایاساییە".
 
ئاژانسی ھەواڵگری و لیکۆڵینەوەکانی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو رووداوە رایگەیاند و ئاشکرایکرد کە شوێنی ئاڕاستەکردنی مووشەکەکەیان دۆزیوەتەوە و ھێرشەبەرەکانی بە "دەرچوو لە یاسا" ناوبردووە و بەڵێنیداوە، کە قورسترین سزایان بدات.





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad