English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕەئیسی بۆ كازمی: هیوادارین حکوومەتێکی بەهێز له‌ عێراق پێكبهێنرێت
2022-05-05 [08:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئێران پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئێران؛ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کازمى و رەئیسى پیرۆزبایی جەژنى رەمەزانیان لەیەکتر کردووە و جەختیان لەسەر پتەو کردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.

سەرۆکى ئێران ستایشى هەنگاوەکانى حکوومەتى عێراقى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە و ڕایگەیاند هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز بگاتە ئەنجام.

لاى خۆیەوە کازمى هیواى بەردەوامى گەشەسەندنى پەیوەندییەکانى هەردوو گەلى عێراق و ئێرانى کرد کە ببێتە هۆى سەقامگیریی و ئاسایش و ئاشتى لە ناوچەکە.

 

kurdpress





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad