English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوودەكانی خواردنی فاسۆلیا
2022-05-03 [10:32 AM]

ZNA: هەولێر


یەكەم، فاسۆلیای پڕە لە ریشاڵ، هەریەك لە ئێمە رۆژانە پێویستمان بە خواردنی بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ هەیە، بە خواردنی فاسۆلیا ئەو بڕە زۆرەی ڕیشاڵمان دەست دەكەوێت، بەمەش گەدە و ئەندامەكانی جەستە پێویستیان بۆ ڕیشاڵ پڕ دەبێتەوە. دووەم، فاسۆلیا سیحری هەرسكردنە، فاسۆلیا نەك هەر بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و ئەو ڕیشاڵەشی كە تێیدایە دوو جۆرن، ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە، ئەمانە یارمەتیدەری زۆر بەهێزن بۆ پرۆسەی هەرس كردن و هیچ كات ڕێگە نادەن مرۆڤ تووشی قەبزی ببێ و قەبزیش لەناو دەبات. سێیەم: لە خواردنی بێزار نابێت، ئەمەش بەهۆی فرەجۆری ڕەنگ و شێوەی و زۆری شێوازەكانی لێنان و ئامادەكردنی، دەتوانن بەو فڕەنگی و فرەجۆرییەی وا دەكات لە خواردنی فاسۆلیا بێزار نەبن و بە بەردەوامی بیخۆن. چوارەم: فاسۆلیا بڕێكی كەم نیشاستەی گلیسمیكی تێدایە، یەكێ‌ لە خاڵە گرنگەكانی فاسۆلیا بوونی بڕێكی كەمە لە نیشاستەی گلیسمیك كە شەكری خوێن بە نەگۆڕی دەهێڵتەوە وا دەكات ببێتە هۆی نزمبوونەوەی شەكرەی خوێن بە رێژەیەكی بەرچاو. پێنجەم، چەوری و كۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش لەناو دەبات، خراپترین جۆری كۆلیسترۆڵ كە ناسراوە بە ئێڵ دی ئێڵ كە لە دیواری بۆرییەكانی خوێندا كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گیرانی بۆڕییەكانی خوێن و هەوكردن، ڕیشاڵی تواوە كە فاسۆلیا بڕێكی زۆر بوونی هەیە، لە گەدەی مرۆڤ دەتوێتەوە و ریخۆڵەكان دەیمژن و بەمەش چەوری زیانبەخش لە بۆڕییەكانی خوێن لەناو دەبات، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون خواردنی سێ تا چوار كوپ فاسۆلیا بەڕێژەی 5% ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە خوێن كەم دەكاتەوە، ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی بە دەست بەرزی ڕێژەی كۆڵیسترۆڵەوە گیرۆدەن. شەشەم، خۆراكێكی باشە بۆ دڵ، فاسۆلیا سوودیكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ ئەویش بەهۆی ئەو پۆتاسیۆم و كانزایانەی كەلە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە. بەگشتی لەناوبردنی كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دڵ لە تەواوی نەخۆشی و مەترسییەكان دوور دەخاتەوە، ڕیشاڵی نێو خوێنیش یارمەتیدەر دەبێ بۆ چالاكبوونی سوڕی خوێن و دڵ بە تایبەتی. حەوتەم: رێگری لە زیادبوونی كێشی لەش دەكات، خواردنی فاسۆلیا بە بەردەوامی وا دەكات كە بە لەشولارێكی ڕێك بمێننەوە و هەرچی بخۆن ئاساییە ئەگەر هەمیشە فاسۆلیا بخۆن. هەشتەم: كەمخوێنی لەناو دەبات.





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad