|
ZNA: هەولێر كاتێك خۆراكی ڕۆژانه ڕێژه‌ی ڕیشاڵی تێدا كه‌م ده‌بێته‌وه، جووڵه و وه‌رزش و چالاكی جه‌سته‌ییش ئه‌نجام ناده‌یت، هه‌موو ئه‌م كارانه ده‌بنه هۆی دروستبوونی قه‌بزی، به‌ڵام هه‌ندێك شه‌ربه‌ت هه‌ن هانی ڕیخۆڵه‌كان ده‌ده‌ن كه چالاك بن و یارمه‌تی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ ده‌ده‌ن و چیتر تووشی قه‌بزی نابیت. پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕی گیاده‌رمان،زۆر له‌باره‌ی قه‌بزی گوتراوه و نووسراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر كه‌س به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام چه‌ندان ڕێی ساده و ساكار هه‌ن به جێبه‌جێكردنیان، دوور ده‌بن له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه كه ده‌كرێت وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ئازاربه‌خشی گه‌ده سه‌یری بكرێت". ئه‌مه له كاتێكدایه قه‌بزی حاڵه‌تێكی زۆر باوه و نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری خه‌ڵك تووشی ده‌بن، زیاتریش له منداڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچوودا هه‌یه. ئه‌و پزیشكه ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر تووشی قه‌بزی بوویت، ماوه‌یه‌ك به به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ربه‌تانه ئاماده بكه، ئه‌ویش وه‌ك شه‌ربه‌تی ھه‌نجیر، قه‌یسی، خۆخ، توو، ترێ، تهمهرھیندی، گێزه‌ر، سێ‌و، كاڵه‌ك، پرته‌قاڵ، كیوی، ھه‌رمێ، چه‌وه‌نده‌ری سۆر. شایانی باشه ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كراوه، هه‌موویان ده‌بێت به سروشتی و ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكرێن و به‌بێ شه‌كر بخورێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌كانیان بمێنێت و به‌ها خۆراكییه‌كانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن و چاره‌سه‌ری قه‌بزییه‌كه بكه‌ن. قه‌بزی بریتییه له گۆڕانكاری له شێوازی پیساییكردنی كه‌سێك، واته ژماره‌ی پیساییكردنهكهی كه‌م ده‌بێته‌وه، یان زۆر ڕه‌ق ده‌بێت یاخۆ زۆر به ناڕه‌حه‌تی پیسایی ده‌كات.
ئەم هەواڵە 2485جار خوێندراوەتەوە |